خۆكوژیی كچێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له شاری شنۆ
كچێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و دانیشتووی شاری شنۆ به‌هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێــنا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه كچێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی پشت مزگه‌وتی جامیعه‌ی شارشنۆ كورتكراوه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كچه‌ی " خ، م" راگه‌یاندووه كه به لێدانی چه‌قۆ له سه‌ر دڵی خۆی بۆته هۆی پچڕانی ده‌ماری "ئائورت" و پاش گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه گیانی داوه. یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه ناوچه‌ییه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌و كچه ته‌مه‌ن ٢١ ساڵه‌یه له ئه‌نجامی كێشه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
ڕێکهو 2013-08-18 13:23:49
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )