رژێمی ئاخوندی دوای دەست بەسەردا گرتنی بەرهەمی شۆرشی خەڵكی ئێران كەوتە لە ناوو بردنی دەنگە جیاوازەكان و سرینەوەی كەش و هەوای ئازادی، بۆیە لە یەكم رۆژانی دەسەڵاتی ئەو رژێمەوە خەڵكی كوردستان ماهییەتی ئەو رژێمەیان بۆ دەر كەت و زانییان كە بەرهەمی رەنج و ماندووبوونیان بە خەسار چووە. خەڵكی كوردستان وێرای زانیینی ئەو راستییە كە وەها رژێمێك نایەوێت جگە لە خۆی ، دەنگ و بیرێكی جیاواز لە ئێران و كوردستان بوونی هەبێت سەرەرای ئەوەش بە پەیامی ئاشتی و وتووێژ هەوڵیان دا كە بە مافە سەرەتاییەكانی خۆیان بگەن، بەڵام خومەینی و داروودەستەكەی كەوتنە پیلان گێری و لە ماوەی چەند مانگی سەرەتایی دەسەڵاتەكەیان بە شێوەگەلی جۆراوجۆر ویستیان كات بۆ خۆ تەیار كردن و سەقامگیری دەسەڵاتەكەیان بكرن . تاكوو لە رۆژی 28ی گەلاوێژ خومەینی فەرمانی جیهادی دژ بە گەلی كورد و بیری ئازادیخوازی دەر كرد و فەرمانی بە هێزە سەركوتگەرەكانی خۆی كرد كە تاكوو كوردستان داگیر نەكەن پۆتین لە پێ دانەكەنن و خەڵخالیشی وەك قازی شەرع بۆ قڕ كردنی خەڵكی بێ تاوانی كوردستان دیاری كرد كە ئەو گۆرگە درندەیە بۆ بە هۆی تۆمار كردنی بەڵگەێكی رەش و درندانە لە مێژووی پڕ لە تاوان و جینایەتی رژێمی ئاخوندی. سەرەرای فەرمانی خۆمەینی و هێرشی هێزە بەكرێگیراوەكانی بۆ سەر كوردستان لە كاتێكدا كە خەڵكی كوردستان چاوەروانی وەها تاوانێكیان نەدەكرد، بەڵام هەر زوو هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكی گوند و شارەكانی كوردستان كەوتنە مەقاومەت و بەرخۆدان لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا و سەدان داستانیان لە خۆراگری و چاونەترسی لە مێژووی رزگاریخوازانەی گەلەكەماندا تۆمار كرد. بە شێوەێكە خۆمەینی و دارودەستەكەی ناچار كرد كە پەیامی راگرتنی شەڕ بە خەڵكی كوردستان بدات و بڵێت خەڵكی كوردستان من دەنگی ئێوەم بیست، بەڵام هەرچەندە ئەو ئارامییە زۆری نەخایاند و داگیر كردنی كوردستان درێژەی هەبوو خەڵكی كوردستانیش تاكوو ئێستا كۆڵیان لە خەبات و مبارزە نەداوە و بە پێشكەش كردنی سەدان رۆڵەی تێكۆشەری گەلەكەمان تا ئەمرۆ لە بەرامبەر وەها رژێمێكی دیكتاتۆر و داگیركەر درێژەیان بە مۆبارزەی ئازادیخوازانەی خۆیان داوە و تاكوو گەیشتن بە مافە رەواكانی گەلەكەمان ئەو رێگەیە درێژە دەدەن.
سەركەوێت خەباتی رزگاریخوازانەی گەڵی كورد
مەرگ و نەمان بۆ رژێمی دیكتاتۆری ئاخوندی
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
دەسنەیی بەرێوەبەری
27ی گەلاوێژی 1392
