راگه‌یاندراوی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوانه‌وه
12 ئاگوست رۆژی جیهانی لاوان له لاوانی كوردستان به گشتی و لاوانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی پیرۆزبایی ده‌كه‌ین.
له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و ئیحتڕام بۆ هه‌موو لاوانی خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ری كوردستان و لاوانی گیان بهختكردوی رێگای ئازادی و به‌رابه‌ری داده‌نوێنین.
هه‌روه‌ك ئاگادارن ساڵی 1999 له لایه‌ن رێكخراوی نهتهوهیكگرتووهكانهوه رۆژی 12 ی ئاگوست به ناوی رۆژی جیهانی لاوانه‌وه ناوزه‌د كراوه، تا رێز بگیردرێت له‌و هه‌موو تێكۆشانه كه لاوان له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری و پێشكه‌وتندا بوویانه و به تایبه‌ت رۆڵی گرینگی ئه‌و لاوانه‌ی كه له بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كان و دێموكراتییهكاندا بوویانه.
به‌م بۆنه جیهانییه‌وه پیویسته پێداگری و كار له سه‌ر په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لاوانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كاندا بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت یادێك له رۆڵی گرینگ و به‌رچاوی لاوانی كوردستان له خه‌باتی چه‌كداری و سیاسی و مه‌ده‌نی له ناو شاره‌كانی كوردستان و له سه‌رده‌می شاخ دا بكرێت و پێداگری له‌سه‌ر هه‌رچی زیاتر لێك نزیك بونه‌وه و بایه‌خدان به یه‌كریزی و یه‌كگرتووی زیاتری لاوان و رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌ڵات و كوردستان بكرێت بۆ یه‌ك ده‌نگی و كاری هاوبه‌ش.
پیرۆز بێت رۆژی جیهانی لاوان
یه‌كگرتوو بێت خه‌باتی لاوانی كورد له چوار پارچه‌ی كوردستان
ڕێکهو 2013-08-13 15:47:10
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )