پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان هەروەك دەزانین قۆناغی لاوی هەستیارترین قۆناغەكانی ژیانی مرۆڤە و ئەگەر بەباشی پەروەردە نەكرێت لە داهاتوودا توشی گیروگرفتی سەخت دەبێت . بێگومان لاوان وزەی لەبن نەهاتووی كۆمەلگان و گەلی كورد بە درێژایی مێژووی رزگاریخوازانەی خۆیی سودی لە توانا و هێزی لاوان وەرگرتووە وبە شێوەیەكی دیكە دەتوانین بلێین لاوان قوربانی یەكەمی ئەو شۆرشانە بوون .
مێژووی دیاری كردنی رۆژی جیهانی لاوان دەگەرێتەوە بۆ ١٢ی ئاگۆستی ١٩٩٩ كاتێك نەتەوەیەكگرتەوەكان وەك پێویستیەكی هەنووكەی و هەروەها بۆ زیاتر گرینگی دان بە توێژی لاو ئەو رۆژەی وەك رۆژی جیهانی لاوان دیاری كرد و سالانە لە ولاتانی جیهان بە شێوەی جیاجیا ئەم یادە بەرزرادەگیرێت .
ئێمە لە كاتێكدا ئەم یادە دەكەینەوە كەرۆژهەلاتی ناوەراست بەگشتی و كوردستان و ئێران بەتایبەتی لە بارودۆخێكی ناجێگیردایە لە ئێستادا بارودۆخی سوریا بەگشتی و رۆژئاوای كوردستان بە تایبەتی لە گۆرانێكی بنەرەتیدایە وچاوەروان دەكرێت بە روخانی رژێمی بەشارئەسەد گەلی كورد لە كوردستانی رۆژئاوا بە مافەرەوەكانی خۆی بگات و هیوا و ئاواتی چەندین سالەی میللەت بێتەدی ، بێگومان لاوان لەم شۆرشدا دەورو نەخشی بەرچاویان گێراوە و تا ئێستاشی لەگەلدابێت لە بەربەرەكانێی رژێمی سوریا بەرگری لە خاك و نیشتیمانی خۆیان دەكەن ، لاوان لە كوردستانی باشور دوای خەباتی چەندین ساڵەیان توانیویانە بە بەشێك لەماف رەواكانی خۆیان بگەن و لە بەرێوەبردنی كاروباری حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەورو نەقشێكی بەرچاو بگێرن وە دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە جاران گرینگییان پێ بدات و لە چارەسەر كردنی كێشەكانیان هاوكاریان بكات و هەلی كاركردن و ژیانێكی خۆشگوزەرانیان بۆ دابین بكات .لە كوردستانی باكور لاوان لە هەولی بەدەست هێنانی مافەراوەكانی خۆیان وە لەو پێناوەشدا بە هەزاران لاو بونەتە قوربانی .
لاوان لە ئێراندا بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی بە هۆی بوونی رژێمێكی دیكتاتۆر نەك هەر گرینگیان پێ نەدراوە بەلكوو هەولی لەناوبردن و دوركەوتنەوەیان لە كۆمەلگا دەدرێت ، رژێمك كە هەرلەسەرەتاوە بە سەركوت و زولم وزۆر دەسەلاتی گرتەدەست ، رژێمی ئێران هەوڵ دەدات لاوان بە سود و قازانجی خۆی باربێنێت ،بە جۆرێك ئەو لاوانەی كە بێزاری و نارەزایەتی خۆیان دەردەبرن لە دەسەلات بە بیانوی جۆراوجۆر یان ئیعدام دەكرێن یان بێسەرو شوێن دەكرێن ،بەداخەوە لە ئیستاشدا بەهۆیی بوونی گەمارۆئابورییەكان لە سەر رژیم لاوان رۆژبەرۆژ كێشە و گرفتەكانیان زۆرتردەبێت بۆ نمونە : كێشەی بێكاری بە پێی ئامارەكان كە بلاوكراونەتەوە لە سەرتای ئەم سالاوە تا ئێستا ١٦ كەس بەهۆیی بێكارییەوە كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە زۆرێك لە شارەزایان پێیان وایە بێكاری و هەژاری ئیعتیاد یەكێكە لە هۆیەكانی خۆكوژی لە ئێراندا و هەروەها ئیعتیاد بەمادە هۆشبەرەكان سالانە بەهەزاران لاو بەو هۆیەوە گیان لە دەست دەدەن و رژێمی ئیرانیش نەك هەر هاوكاریان ناكات بەلكو خۆی بەیەكێك لە سەرچاوەكانی دابین كردنی ئەو مادەیە دادەنرێت هەروەها كێشە كۆمەلایەتیەكان وەك تەلاق و توشبوون بە سەدان نەخۆشی ترسناك و گرتن و خستنە زیندان بە بیانوی پەیوەندی لەگەل هێزە نەیارەكانی رژیم و ...هتد ئەو هەزاران كێشەو گرفتانەن كە بەرۆكی بە لاوانی ئێمە گرتووە و بە بوونی وەها رژێمێك هیچ ئاسۆێكی روون و هیوا و ئۆمێدێك بۆ لاوانی ئێمە نەماوەتەوە.
ئێمه وهك ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران دووباره پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە سەرجەم لاوانی جیهان و ئێران بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی دەكەین وداواش لە هەموو رێكخراوەكانی لاوان لە كوردستان و بەتایبەت كوردستانی رۆژهەڵات دەكەین كە بە یەك دەنگی و رێكخستی رێزەكانمان بۆ بە دێهێنانی مافەكانمان تێبكۆشین. هیوادارین كە ساڵی داهاتوو ئەم یادە لە خاك و نیشتمانى خۆمان بكەینەوە.
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
12ی ئاكوست 2013
ڕێکهو 2013-08-12 05:09:34
بهشی ( ئهدهب و هونهر )