سه‌لاسی باوه‌جانی:خۆكوژی ژنێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ
ژنێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری سه‌لاسی باوه‌جانی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو له ئاكام دا گیانی دا. به پێی هه‌واڵی هه‌والده‌ریی كوردپا، له رۆژانی رابردوودا، ژنێكی لاو به ناوی "به‌هاره" و دانیشتووی گوندی "درهوهن"ی "ئیزگڵه" سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانی، به‌هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان دانی. ئه‌و ژنه به هۆی فشاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆسه‌ر ناوبراو به مه‌به‌ستی جیا بوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌وڵی خۆكوژی داوه. ده‌گوترێت "به‌هاره" دوای شه‌ش رۆژ مانه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كرماشان، به هۆی قووڵی برینه‌كانیه‌وه و سووتانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری جه‌سته‌ی، گیانی داوه.
ڕێکهو 2013-08-10 13:45:37
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )