بەشداری شاندێكی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران لەكردنەوەی 7مین كۆنگرەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران
ئێواری رۆژی هەینی رێكەوتی 4 ی گەلەوێژی 1392 شاندێكی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەسەرپرشتی بەرێز كاك فواد جعفەری بەرپرسی یەكەمی ناوەندی لاوانی خەبات و بەهاورێیەتی بەرێزان كاك جەمال علی پوور و كاك سەروەر رەسولی و كاك ئالان سلێمانی ئەندامانی ناوەندی لاوانی خەبات لەسەر بانگێشتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێرن بەشداریان لە كردنەوەی 7 مین كۆنگرەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرد و لەلایەن ئەندامانی ئەو یەكێتی یە بەگەرمی پێشوازی یان لێكرا .
شایەنی باسە پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی لاوانی خەبات پێشكەش بە بەرێوەبەرانی كۆنگرە كرا .
ڕێکهو 2013-07-27 12:25:20
بهشی ( چالاکیهکان )