له سه‌ركردایه‌تى و خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌كان به‌رێوه چوو، به ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگى بۆ رێز گرتن له شه‌هیدان ده‌ستى پێكرد. پاشان به‌رێز كاك عه‌لى به‌هرامى بابه‌تێكى تێر و تهسلى سه‌باره‌ت به جه‌نابێ مامۆستا كه ژیان و خه‌بات و ره‌هه‌نده سیاسی و ئه‌ده‌بی و ئاینیه‌كانى رێبه‌رى تێكۆشه‌رى سازمانى خه‌باتى له‌خۆ گرتبوو پێش كه‌ش كرد. به‌رێز به‌هرامى له قسه‌كانى دا ووتى پێویسته له سه‌ر ئه‌و رێبه‌ره بلیمه‌ت و فیداكارهى گه‌له‌كه‌مان به شێوه‌یێكى ئاكادیمى تووێژینه‌وه بكرێ چوونكه ژیان و خه‌باتى مامۆستا باسى زۆر هه‌ڵده‌گرێ. هه‌ڵه‌یه مامۆستا ته‌نها وه‌ك ره‌هبه‌ر و پێشره‌وى میلله‌ت ناوببرێ به‌ڵكوو مامۆستا له چه‌ندین باردا تێكۆشه‌ر بووه، چه‌نده‌ى شاره‌زایی هه‌بووه له سه‌ر كار و بارى سیاسی، ئه‌ونده‌ش ئه‌دیب و شاعیر بووه، ئه‌ونده‌ش شاره‌زا بووه له سه‌ر دین و تاریخى ئیسلام، ئه‌ونده‌ش شاره‌زا بووه له جوغرافیاى كوردستان و مێژووى كورد هه‌ر بۆیه هه‌ر كام به‌و مه‌سه‌لانه‌ى باسم كردن باس و توێژینه‌وه‌ى زۆرى ده‌وێ.
له‌دواى ئه‌وه‌ى كه كاك عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات باسه‌كه‌ى له سه‌ر جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینى رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌رى سازمانى خه‌بات كۆتایی پێهێنا، به پرسیار و تێبینی ئاماده‌بووان و وهلامى به‌رێزیان سیمیناره‌كه به‌رده‌وام بوو.
ده‌قى قسه‌كانى به‌رێز عه‌لى به‌هرامى دواتر بلاو ده‌كرێته‌وه.
http://khabatmedia.com/upload/2007/09/Picture_161.jpg
ڕێکهو 2013-07-19 10:48:47
به‌شی ( چالاکیه‌کان )