ئافره‌تێكی پیرانشاری به ده‌ستی مێرده‌كه‌ی كوژرا
رۆژی سێ شه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ری ١٣٩٢ ئافره‌تێكی پیرانشاری به ناوی سنه‌وبه‌ر به‌ده‌ستی مێرده‌كه‌ی كوژرا. به پێی هه‌واڵه‌كانی خه‌باتمێدیا، سنه‌وبه‌ر كه به ئه‌سڵ خه‌ڵكی شنۆ بووه، به هۆی هێندێك كێشه‌وه ساڵی ٨٨ دێته شاری پیرانشار و له‌وێش له‌گه‌ڵ كه‌سێك به ناوی (ر. م) كه خه‌ریكی بلاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه ئاشنا ده‌بێ و له‌دوای ماوه‌ێك ژیانی هاوسه‌رگیری پێك دێنن. به پێی هه‌واڵه‌كان ر.م سنه‌وبه‌ریش ناچار به بلاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات و چه‌ندین جاریش هه‌وڵی خۆ ده‌ربازكردن له‌و دۆخه ده‌دات، تا رۆژی سێ شه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ر به هۆی كێشانی ماده‌ی شیشه له لایه‌ن مێرده‌كه‌ی به زه‌ربی چه‌قۆ ده‌كوژرێ. به پیی هه‌واڵه‌كان ر.م خاكی ئێرانی به جێهێشتووه.
ڕێکهو 2013-07-11 12:33:21
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )