قۆناغێكی زێرین له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له‌ كوردستانی ئێران
 ئه‌گه‌ر چی رژێمی ئێران هه‌ر له‌سه‌رتای هاتنه‌ سه‌ركارییه‌وه‌ به‌ جینایه‌ت و كوشتار خۆی ناساند و ده‌ستی سوره‌ به‌خوێنی هه‌زاران لاوی كورد، به‌لام شكه‌نجه‌دان  و كوشتنی شوانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جینایه‌تكارانه‌ و له‌ پاشاندا راكێشانی به‌ماشین  و خولقانی دیمه‌نێكی هه‌ژێنه‌ر، بووه‌ هۆی ناره‌زایه‌تی  به‌رچاوی خه‌لكی شاری مه‌هابادو  له‌و پێناوه‌شدا خه‌ڵكی بوێری شار رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌دروشم و راپه‌رینی ئه‌و كرده‌وه‌یان محكوم كرد.  كاربه‌ده‌ستانی رژێمی ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ولی كپ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆپیشانده‌رانیان دا به‌لام ئیراده‌ی له‌بران نه‌هاتووی جه‌ماوه‌ر شكستی به‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌لات هێنا و نه‌ته‌نیا نیتوانی هاواری رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵك له‌ شاری مه‌هاباد دا ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و شاره‌ قه‌تیس بهێڵێته‌وه‌ به‌ڵكو بلێسه‌ی ئه‌م راپه‌رینه‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستانی گرته‌وه‌ و هه‌ر له‌ ماكۆوه‌ تا ئیلام شاره‌كانی كوردستان بوونه‌ مه‌یدانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتداره‌ ملهور و سته‌مكاره‌كانی ئاخوندی. كاربه‌ده‌ستانی رژێمی ئێران چاوه‌روانی ناره‌زایه‌تی یه‌كی له‌و چه‌شنه‌یان  له‌ خه‌لكی نه‌ده‌كرد بۆیه‌  له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندن ئه‌و ئاگره‌ سووتێنه‌ره‌ دا كوێر كوێرانه‌ كه‌وتنه‌ گیان خه‌ڵكی كوردستان و به‌ كۆپتر و چه‌كی قورس و سووك ئاگر و ئاسنیان به‌سه‌ر جه‌ماوری خۆپیشانده‌ر دا باراند و به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌ دا به‌ده‌یان كه‌سیان شه‌هید و بریندار كرد و  سه‌دان كه‌سیشیان  ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كان كرد. به‌لام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ ترسنۆكانه‌یه‌ش نه‌بوونه‌ ایه‌ی چاوترسێن كردنی خه‌ڵك و هه‌ر رۆژه‌ شارێك خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی تێدا به‌رێوه‌ ده‌چوو. خۆپیشانده‌ران زیاتر سوربوون له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و   هه‌ربۆیه‌ كاربه‌ده‌ستان كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت ناتوانن له‌رێگه‌ی فیشه‌ك و زه‌بر و زه‌نگ ناتوانن به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران بوێستنه‌وه‌، به‌ به‌لێنی درۆیی و سزادانی تاوان بارانی ئه‌و جینایه‌ته‌،  هه‌ولی كپكردنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خۆپیشانده‌رانیان دا.

راپه‌رینی هاوینی ساڵی ١٣٨٤ ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو و نموونه‌یی بوو بۆ گه‌لی كورد و ئه‌و راستیه‌ی دووپات كرده‌ووه‌ كه‌ هه‌ركات میلله‌ت یه‌كگرتوو و یه‌ك هه‌لوێست بێت زیاتر له‌ سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بینه‌وه‌ هه‌روه‌ها وانه‌یێكی پڕبایه‌خیش  بوو بۆ رژێمی ئێران كه‌ گه‌لی كورد له‌و ده‌سه‌لاته‌ بێزاره‌ و له‌ هه‌رچه‌شنه‌ ده‌رفه‌تێك سوود وه‌رده‌گرێت بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی سته‌مكاران.  

له‌ كۆتایدا سلاو ده‌نێرم بۆ شوانه‌ سه‌ید قادر كه‌ هۆكارێك بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و راپه‌رینه‌ شكۆداره‌ و هه‌روه‌ها سلاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان و هیوادرام به‌ یه‌كگرتوویی و یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران به‌رهه‌می ره‌نج و ماندووبوونی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌باتكاران و گه‌ل بێته‌ دی . 

Untitxopishandani_kurduistanled_1_copy


ڕێکه‌و 2013-07-11 12:32:10
به‌شی ( وتار )







سیاسی