لاوێكی كورد به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا.
كاتژمێر ٨سهرلهبهیانی ١٢ی پووشپه‌ری ١٣٩٢ لاوێكی كورد به ناوی "نازدار" ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ كوڕی مام عه‌زیز كه بۆ دابینكردنی بژیوی ژیان به كاری كۆڵبه‌رییه‌وه سه‌رقاڵ بوو، له ده‌شتی بانینار له نزیك گوندی شێخ سێلای سه‌ربه سه‌لاسی باوه‌جانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت. به پێی راپۆرتی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان له‌و رووداوه دوو برای دیكه‌ی نازدار به ناوه‌كان جه‌لال و رزگاریش بریندار بوون و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان له ژێر چاوه‌دێری پزیشكی دان. جێگه‌ی باسه ده‌وترێ نازدار به‌هۆی قوڵی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی داوه.
ڕێکهو 2013-07-08 08:58:23
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )