زیندانییه‌كی سیاسیی كورد له‌ زیندانی میناب هه‌وڵی خۆكوژی دا
هورموزگان و باردوخی ناله‌باری ئه‌و زیندانه‌، ده‌ستی دایه‌ خۆكوژی. كه‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٢ی پووشپه‌ڕ "ئه‌فشین سوهراب‌زاده‌" زیندانیی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی كرماشان كه‌ ماوی ساڵ و نیوێك پێش ئێستا له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه‌وه‌ بۆ زیندانی میناب دوور خرایه‌وه‌، به‌ خواردنی "شووشه‌ی لامپ و بڕینی ده‌ماری ده‌ست"ی هه‌وڵی خۆكوژی دا. پاش راگواستنی ئه‌و زیندانییه‌ بۆ بێهداریی نێو زیندان، به‌هۆی ناجێگیربوونی باری ته‌ندروستیی ناوبراو و كه‌میی ئیمكانات، ره‌وانه‌ی یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی شاری میناب كراوه‌ كه‌پاش شۆردنه‌وه‌ی "گه‌ده‌"ی ده‌ستبه‌جێ گه‌ڕێندرابوویه‌وه‌ بۆ زیندان. ئه‌فشین سۆهراب زاده‌ ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی كرماشان به‌ تاوانی ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئێران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه‌ به‌ ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوور خرانه‌وه‌ بۆ زیندانی میناب له‌ ئوستانی هورموزگان حوكم دراوه‌.





ڕێکه‌و 2013-07-08 08:54:43
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی