لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه‌ی سنه‌یی له ئاودا خنكا
لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سنه به‌هۆی كه‌وتنه نیو ئاوی به‌نداوی "وه‌حده‌ت"ی ئه‌و شاره و ئاشنا نه‌بوون به مه‌له كردن، بووه قوربانی. به‌پێی هه‌واڵی به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ١٢ی پووشپه‌ڕ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی" كوڕی محه‌ممه‌د و خه‌ڵكی "شاره‌كی كشاوه‌رز"ی شاری سنه له به‌نداوی "وحدت"ی ئه‌و شاره تووشی خنكان بووه و له‌ئه‌نجامدا پاش گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه گیانی دا. ئه‌و هاووڵاتییه كورده نزیك به ٩٠%ی مێشكی زیانی به‌ركه‌وتبوو، كه به‌هۆی ئازاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گیانی دا. به‌وته‌ی هاووڵاتییان ساڵانه چه‌ندین كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی په‌رژین و له‌مپه‌ر له قه‌راخ ئاوی ئه‌و به‌نداوه، ده‌كه‌ونه نێو ئاو و گیان ئه‌ده‌ن.
ڕێکهو 2013-07-08 08:52:05
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )