لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه‌ی كورد له‌ سایین قه‌ڵا له‌ ئاودا خنكا
به‌ خنكانی لاوێكی دیكه‌ی كورد له‌ چۆمی "جه‌غه‌توو"ی شاری سایین قه‌لا ئاماری خنكانی هاووڵاتیان له‌ ئاوی چۆم و به‌نداوه‌كانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌ هه‌تا ئیستا گه‌یشته‌ ١٦ كه‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی رابردوو رێكه‌وتی ٨ی پووشپه‌ڕ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "رامین به‌هرامی" ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ به‌هۆی كه‌وتنه‌ نێو ئاوی چۆمی "جه‌غه‌توو" و هه‌روه‌ها ئاشنا نه‌بوون به‌ مه‌له‌ كردن، له‌ ئاودا خنكا. ته‌رمی ئه‌و لاوه‌ كورده‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویس، پاش ٨ كاتژمێر له‌ ئاو هێندرایه‌ ده‌ره‌وه‌. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا جێگری به‌شی فریاكه‌وتنی "مانگی سوور"ی ئوستانی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاندبوو، كه‌له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ٣١ هاووڵاتی له‌و ئوستانه‌ له‌ ئاوه‌كاندا خنكاون.
ڕێکه‌و 2013-06-30 13:04:41
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی