پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی7ی پوشپەر سالرۆژی كیمیاباران كردنی شاری سەردەشت
ئەو جینایەتە مەزنە بەیەكێك لە كارەساتە گەورەكان دادەنرێت كە بەسەر میللەتی  كورد داهات.  لەو رۆژەدا رژێمی لەناوچووی بەعس بە چوار فرۆكەی جەنگی بەچەكی شیمیاوی بۆمبارانی شاری سەردەشت و دەوروبەریان كرد و بەهەزاران مرۆڤیان شەهید و بریندار كرد.

لەكاتێكدا ئەم یادە دەكەینەوە كە جیهان بەگشتی و رۆژهەلاتی ناوەراست بەتایبەتی لە بارودۆخێكی ناجێگیردایە. لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان بەهۆیی درێژەدان بە بەرنامە گوماناوییە ناوكیەكانی گەمارۆ گەلێكی سەختی ئابوریی بەسەر ئەو وەڵاتە دا سەپاوە و ئاستی گوزەران و ژیانی هاولاتیانی ئێران لە بارودۆخێكی خراپدایە . ئەو دۆخە نالەبارە ئەوەندەی تری باری قورسی ناخۆشیەكان لەسەر گەلی كورد و گەلانی ئێرانی زیاتر كردووە. لەكاتێكدا كە پێویست بوو خەڵكی كارەسات دیتووی شاری سەردەشت ئاوڕی جیددیان لێدرابایەوە و ئازا و خەمەكانیان كەم كرابایەوە دەسەڵاتی نامەشروع بە سیاسەتە هەڵەكانی رۆژ لەدوای رۆژ ئازار و دەرد و مەینەتیەكانی خەڵك زیاتر دەكات و هیچ چاوەروانی و گەشبینیەك بۆ رەواندنەوەی مەینەتیەكان لەژێر سێبەری ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە بوونی نییە. 

بێگومان یەكێك لە ئەركەكانی داهاتووی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران گرینگی و بایەخی تایبەت بەو كارەساتە تا ئاستی بە جینوساید ناساندنی ئەو جینایەتە  و پێراگەیشتن بە قوربانیانی لەبواری ئیمكاناتی پزیشكی و ئاسانكاری بۆ چارەسەری بەركەوتووانی ئەو چەكە ژەهراویە و قەرەبووكردنەوەیان دەبێ.  

ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەم بۆنەیوە درود و سلاو دەنێرێت بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی شیمیباران بارانكردنی شاری سەردەشت و دەوروبەری و هیوای رەوینەوەی خەمەكانی بەركەوتووان و قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكات و هەروەها  داوا لە سەرجەم رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان دەكات كە كیمیابارانكردنی شاری سەردەشت  وەك جینۆساید بناسێنن.

ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران 

دەستەیی بەرێوەبەری 

7ی پوشپەری 1392

8590_524042767648989_542668364_n


ڕێکه‌و 2013-06-28 13:19:23
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی