په‌ره‌سه‌ندنی خۆكوژی ئافره‌تان له ئێران و به تایبه‌ت له كوردستان
هه‌روه‌ك ئاگادارین له ئێران به گشتی و له كوردستان به تایبه‌تی دیارده‌ی خۆكوژی ئافره‌تان رۆژ به رۆژ په‌ره ده‌سێنێت و رۆژ نییه شاهێدی هه‌واڵێكی ناخۆشی خۆكوژی یان خۆسووتاندنی ژن یان كچێك له ئێران‌دا نه‌بین. به پێی دوایین ئاماره‌كان له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له ١٩ ژن ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی كه به‌و هۆیه‌وه گیانی خۆیان له ده‌ستداوه، به پێی
ئه‌م ئاماره رێژه‌ی خۆكوژی ژنان له چاو ساڵی رابردوو سه‌د له سه‌د زیادی كردووه، ساڵی رابردوو له سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵدا ٩ كچ یان ژن ده‌ستیان دابووه خۆكوژی. ئه‌و ئاماره ته‌نیا به‌شێك له‌و كاره‌ساتانه‌ن كه له سه‌ر ژنان روویان داوه و هه‌واڵده‌رییه‌كان توانیویانه تۆماری بكه‌ن.
به‌راستی هۆكاری چییه كه ژنان و كچان به‌و شێوه‌یه ده‌ست ده‌ده‌نه خۆكوژی و كۆتایی به ژیانی خۆیان دێنن؟ به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی شاره‌زایانی كۆمه‌لایه‌تی له ئێران، هۆكاری خۆكوژی ژنان ده‌گێرنه‌وه بۆ نه‌داری، خه‌مۆكی و ئیعتیاد و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ست ده‌ده‌ن خۆ كوشتن به جۆرێك كێشه‌ی خێزانیان هه‌یه و له بنه‌ماڵه‌كانیاندا له ژێر فشاری سه‌ختی جه‌سته‌یی و ده‌روونیدان و ئه‌و فشارانه‌ش وای كردووه كه رێژه‌ێكی به‌رچاو له ئافره‌تان خۆیان بسوتێنن یان ده‌ست بده‌نه خوكوژی و ئه‌و كاره‌ش به ته‌نیا رێگه چاره بۆ خۆیان داده‌نێن. له حالێكدا ئه‌گه‌ر بۆ هۆكاری بنه‌ره‌تی ئه‌و كێشه‌یه بگه‌رێینه‌وه ئه‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری و داب و نه‌ریتی كۆن و دواكه‌وتووانه و سیاسه‌تی دژه ژنی رژێمی ئاخوندی سه‌ره‌كیترین هۆكارن بۆ ئه‌وه‌یكه كچان و ژنان ته‌نیا رێگهێكه به فكریاندا دێت بۆ رزگار بوون له‌و هه‌موو كێشه و گرفتانه خۆسوتاندن یان خۆكوژی بێت، چوونكوو له وولاتی ئێران به گشتی هیچ ناوه‌ند یان دامهزراوهێك بوونی نییه كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و داب و نه‌ریته دواكه‌وتووانه پاڵپشتی له ئافره‌تان بكات و به جۆرێك پاڵپشتیان بێت، هه‌ر بۆیه له وه‌ها حاڵه‌تێكدا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه پێیان وایه مافیان پێشێل كراوه ده‌ست ده‌ده‌نه خۆكوژی و كۆتایی به ژیانی خۆیان دێنن. به پێی ئاماره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان وولاتی ئێران پله‌ی سێهه‌می هه‌یه له دوای وولاتانی چین و هێندوستان له خۆكوژی ژناندا و به پێی ئاماری فه‌رمی ئێران ، پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان و كوردستان خاوه‌نی بانترین رێژه‌ی خۆكوژی ئافره‌تانه له ئێران‌دا كه زۆربه‌یان ته‌منیان له نیوان ١٦ بۆ ٢٠ ساڵه. ده‌بێت بڵێین ئه‌و سێ پارێزگایه كه زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی كوردن له بێ ئیمكاناتترین و پشت گوێ خراوترین پارێزگامانی ئێرانن و رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری له‌و پارێزگایانه له چاو باقی پارێزگاكانی ئێران زۆرتره و بێ هیوایی و نائۆمێدی نه‌ته‌نیا باڵی به‌سه‌ر ژناندا كێشاوه به‌ڵكوو هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌یش وای كردووه كه رێژه‌ی خۆكوژی له‌و به‌شانه له ئێران‌دا زیاتر په‌ره بسێنێت. جا ئێستا ده‌بێت له خۆمان بپرسین كه ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه یان ناوه‌ندێك هه‌بێت كه ئافره‌تان بتوانن له مافه پێشێلكراوه‌كانی خۆیان به‌رگری بكه‌ن هه‌رگیز ده‌ست ده‌ده‌نه خۆكوژی؟ باشه باروودۆخی وولاتی ئێران چی به‌سه‌ردا هاتووه كه زۆربه‌ی لاوانی ئێمه و ئافره‌تانی وولاته‌كه‌مان په‌نا ده‌به‌ن بۆ به‌كارهێنانی ماده سڕكه‌ره‌كان و له‌و رێگایهیشهوه رۆژانه ده‌كه‌ونه به‌ر توندترین شێوه‌ی توندووتێژی. توندووتیژی له ئێران نه ته‌نیا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه دژ به ئافره‌تان ده‌كرێت به‌ڵكوو له لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه به توندترین شێوه رۆژانه سووكایه‌تی به ژنان ده‌كرێت. ده‌وڵه‌ت له كاروباری رۆژانه و تایبه‌تی ژنانیش ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات، كچان ناتوانن له ئێران به ئازادانه بخوێنن، مافی به‌رانبه‌ریان له‌گه‌ڵ پیاوو نییه و هه‌لی كاریان بۆ ناره‌خسێت و ئه‌گه‌ریش بتوانن كارێك له كۆمه‌ڵگا وه ده‌ست بخه‌ن به هه‌موو شێوه‌یك مافیان پێشێل ده‌كرێت. رۆژانه شاهێدی ئه‌وه‌ین كه ئافره‌تانی رۆشنبیر و ئازادیخوازی ئێمه چۆن ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێن، ته‌نیا به تاوانی قبووڵ نه‌كردنی سیاسه‌تی دژه مرۆڤانه و دژه ژنی رژیمی ئاخوندی و له ناو زیندانه‌كان به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌كه‌ونه به‌ر توندوتیژی ده‌سه‌لاتدارانی رژێم و بینیومانه كه دوای ئازاد بوونیان له زیندان تا كوو ئێستا چه‌ندین كچ و ژن كۆتایی به ژیانی خۆیان هێناوه و ئه‌وانه‌یش كه توانیویانه له وولات برۆنه ده‌ره‌وه چۆن باس له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ناو چاڵه ره‌شه‌كانی رژێمی ئاخوندی ده‌كه‌ن. جا كه وایه ناتوانین چاوه‌روانی ئه‌وه بین كه به‌رپرسانی رژێم له فكری رێگه چارهێك بن بۆ باشتر بوونی ژیان و گۆزه‌رانی خه‌ڵكی ئێران به گشتی و ژنان به تایبه‌تی، ئه‌وه ئه‌ركی ناوه‌نده رۆشنبیره‌كان و روناكبیرانی ئێمه‌یه كه له ئاست ئه‌و دیارده ناخۆشه كه به‌رۆكی به ئافره‌تانی ئێمه گرتووه به‌رپرسیار بن و كارێك بكه‌ن كه چیتر رووداوی وه‌ها تراژدیك له كۆمه‌ڵگا روو نه‌دات.
ڕێکهو 2013-06-25 11:14:45
به‌شی ( وتار )