كۆبوونەوەی به‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی كوردستانی ئێران
پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی یەكشەممە 2ی پووشپه‌ڕی 1392یههتاوی به‌رامبه‌ر به 2013.6.23ی‌زایینی، لە بارەگای ناوه‌ندی یەكیه‌تیی لاوانی دێمۆكڕاتی رۆژهەڵاتی كوردستان، یەكەم كۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی نوێ پاش هەڵبژاردنی دەوری سێهەمی فیدڕاسیۆن به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌ید جه‌لال ساڵحی سکرتێری گشتیی فیدڕاسیۆن بەڕێوەچوو.
لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەری گرینگ كەوتنە بەر باس‌و تاوتوێ کردن‌و پێداگریان له‌سه‌ر کرایه‌وه وه‌ک، هه‌رچی زیاتر لێک نزیک بوونه‌وه‌و بایه‌خدان به یه‌کریزی‌و یه‌کگرتوویی زیاتری رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژههڵاتو ته‌نانه‌ت کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی رۆژهه‌ڵات له ژێر چه‌تری فیدڕاسیۆنێکدا بۆ یه‌ک دهنگیو کاری هاوبه‌شی زیاتری نێو رێکخراوه‌کان، هه‌روه‌ها باسی کۆنفڕانسی چواره‌می لاوانی چوار پارچه‌ش هاته به‌رباس که له ئێستاوه ئاماده‌گی زیاتری بۆ بکرێ.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا دەستەی بەڕێوەبەری نوێ لەسەر یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری ئێران‌و ئاكامی دوای هەڵبژاردنەكان كۆمەڵێك قسەو باسیان كرد‌و ڕاوبۆچوونیان ئاڵوگۆڕ كرد.
هەوەها کۆمه‌ڵێک بابهتو باسی نێوخۆییش هاتنهبهرباسو بڕیاریان له‌سه‌ر درا.
لە كۆتایی كۆبوونەوهدا به‌ڕێوه‌به‌ری تەئكیدیان لەسەر هاوكاریی‌و كاروچالاكی زیاتری فیدڕاسیۆنەكە كردەوە.
ڕێکهو 2013-06-25 02:10:15
به‌شی ( چالاکیه‌کان )