بهرێوهچوونی سیمیناری كوردستانی رۆژههلات بهرهو داهاتووسیمنارەكە بە یەك خولەك بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە یادی شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان دەستی پێكرد.
پەیامی 18 رێكخراوەی مەدەنی بۆ كرانەوەی سمینارەكە لە لایەن كەیهان یووسفی، سكرتێری یەكەیتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە خوێنرایەوە. كەیهان یووسفی لە پەیامەكەدا داوای لە لایەن سیاسەكان كرد كە بۆ پێكهێنانی گوتارێكی هاوبەش لە نێوانیاندا هەنگاوی كردەیی و جیددی هەڵبگرن و هیواشی خواست بازنەی یەكگرتوویی و یەكدەنگی نێوان حیزبە سیاسیەكان لە داهاتوودا بەرینتر بێت.
پەنلی بەیانی لە ژێر ناوی : گرنگی پێكهێنانی گوتارێكی هاوبەش لە نێوان حیزكانی كوردستانی رۆژهەڵات بە قسەكانی دوكتۆر سەعید شەمس، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی دەستی پێكرد. سەعید شەمس باسی لە زەروورتی پێكهێنانی ئەم گوتارەكە كرد و ئاماژەی بە نەبوونی گوتارێكی هاوبەشی نەتەوەیی لە رابردوو و لە ئێستای حیزبەكاندا كرد و وتی بۆ پێكهێنانی وەها گوتارێك دەبێت خەسارناسیەكی بێ رەحمانەی رابردووی خۆمان بكەین. سەعید شەمس باسی لەوەش كرد كە ئەمڕۆ ئێمە لە نێو حیزبەكاندا لە گەڵ قەیرانی فیكری رووبەڕووین.
دوای قسەكانی سەعید شەمس هەكام لە م ئەندامانی رێبەری ئەم حیزبانە را و بۆچوونی حیزبەكەیان پێشكەشی بەشدار بووان كرد:
ـ جەلیل ئازادیخواز ، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
ـ هیدایەت قادری، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
ـ موحەممەد ساحیبی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ـ ئاسۆ حەسەن زادە، حیزبی دێموكراتی كوردستان
ـ عوسمان جەعفەری، یەكیەتیی دێموكراتیكی كوردستانی ئێران
ـ بهروز ئەردەڵان ـ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
دوای قسەكای ئەم بەڕێزانە، بەشدار بووانیش رەخنە و تێبینیەكانی خۆیان باس كرد.
ئەم پانیلە لە كاتژمێر 9ی سەر لە بەیانیەوە تا 1ی دوای نیوەڕۆ درێژەی كێَشا.
پەنەلی دووهەم لە ژێرناوی : بارودۆخی كوردستانی رۆژهەڵات و رۆڵی حیزبە كوردییەكان لە داهاتووی ئێراندا بە قسەكانی نووسەر و رووناكبیر، بەڕێز بهزاد خۆشحاڵی دەستی پێكرد. بهزاد خۆشحاڵی ، پلاتفۆرمێكی گەڵاڵەكراوی وەكوو میكانیزمێك بۆ پێكهاتنی بەرەی كوردستانی ئامادە كردبوو و لەوی لە سەر ئەو پلاتفۆرمە دوا و باسی لە رێكارە عەمەلی و كردەییەكانی وەدیهاتنی بەرەی كوردستانی كرد.
دوایی هەكام لەم بەڕێزانە بە نوێنەرایەتی حیزبەكانی خۆیان قسەیان كرد.
ـرەزا كەعبی، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
ـ عەلی بەهرامی، سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
ـ ئاسۆ حەسەن زادە و ئیسماعیل شەرەفی، حیزبی دێموكراتی كوردستان
ـ موحەممەد ساحیبی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ـ عبداللە عبداللە ئازەر، كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
ـ عوسمان جەعفەری، یەكیەتیی دێموكراتیكی كوردستانی ئێران
لە كۆتایشدا، پەیامی كۆتایی رێكخراوەكان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ئەم سمینارەوە لە لایەن بەڕێز كیارەش شەهسواری، بەرپرسی كۆمەڵەی خۆێندەوارنی رۆژهەڵاتەوە خوێندرایەوە. شەهسواری وێڕای بەرزنرخاندنی وەها كارگەلێك هیوای خواست كە لە داهاتوویش دا هەنگاوگەلێكی جیددی لەم بارەوە هەڵبگیردرێت.
سمینارەكە كاتژمێر 5ی دوای نیوەرۆ كۆتایی بە كارەكانی خۆی هێنا.
ئهو رێكخراوانهی سیمینارهكهیان پێكهێنابوو بریتی بوون له:
یهكیهتیی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
ـ یهكیهتیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
ـ یهكیهتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
كۆمهڵهی ژنانی رۆژههڵات
رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
كۆمیتهی ژنانی یهكیهتیی دێمۆكراتی كوردستان
كۆمیتهی ئافرهتانی سازمانی خهباتی كوردستانی ئێران
یهكیهتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستان
یهكیهتیی نهتهوهیی خوێندكارانی كورد
كۆمهڵهی خوێندهوارانی رۆژههڵات
رێكخراوی خوێندكارانی پێشڕهوی كۆمهڵهی زهحمهتكێشانی كوردستان
ـ كۆمیتهی خوێندكارانی سازمانی خهباتی كوردستانی ئێران
كۆمیتهی خوێندكارانی یهكیهتیی دێمۆكراتی كوردستان ناوهندی لاوانی پێشڕهو
كۆمهڵهی لاوانی رۆژههڵات
یهكیهتیی لاوانی دێمۆكراتی رۆژههڵاتی كوردستان
ـ ناوهندی لاوانی خهباتی كوردستانی ئێران
كۆمیتهی لاوانی یهكیهتیی دێمۆكراتی كوردستان
ڕێکهو 2013-06-10 01:02:58
بهشی ( چالاکیهکان )