راگەیەندراوی" فێدراسیونی رێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی ئێران" سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەكانی خولی یازدەهەمی سەركۆماری لە كۆماری ئیسلامیدا
هەڵبژاردنی ناو چوارچێوەی كۆماری ئیسلامی بە هەر پێوەرێكی هەڵسەنگاندن، رەنگدانەوەی خواستی خەڵك نییە و سیستەمی پرۆسەكە و سەرجەم لایەنەكانی بە كاندیدەكانەوە، هەرهەموو بە ماشێنی بیری تەسكی ئەو رژیمە بەرهەم هاتوون و لە كەس شاراوە نییە كە بە تایبەتی لە كوردستاندا گۆشەی زیندان و پای تەنافی دار و ئێعدامی كردووە بە جێگای دڵسۆزانی راستەقینەی خەڵك و جەماوەر. هەروەها ئەگەر سەرنج بدەینە هەڵس و كەوتی ئەو رژیمە لەم دەورەیەش لە شانۆی هەڵبژاردنەكانیدا، ئەوە ئاشكرا دەبێت كە مەیلی دیكتاتۆرانەی ئەو حاكمییەتە ئەوەندە زیادی كردووە كە بە نیسبەت خولەكانی پێشوتریشەوە چەند مەرتەبە زیاترە، بە جۆرێك كە كۆنە هەواڵەكانی خۆشیان جێگای متمانە نەماون بۆیان كە سەردەمێك وێڕای ئەمان و هەرلە سەرەتای كاریانە سەدان و هەزاران جینایەتیان بە هاوبەشی لە دژی خەڵكی كوردستان و ئێران خوڵقاندووە.

بۆیە ئێمە وەك فێدراسیونی رێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی ئێران وێڕای ئەوەی كە جارێكی دیكە دیكتاتۆرییەتی كۆماری ئیسلامی و ئاكار و كردەوەكانی مەحكوم دەكەین، هەڵبژاردنەكانی خولی یازدەهەمی سەركۆماری ئەو رژیمە بە شانۆیەكی دووپاتە و سوك و دژی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بەگشتی و لاوانی كورد بەتایبەتی دەزانین و داوا لە لاوانی هوشیاری كوردیش دەكەین كە هیچكات نەكەوتنە بازنەی ئەو جۆرە نمایشانەی كۆماری ئیسلامی كە بێگوومان سووكایەتییە بە هزری سیاسی لاوان و سەرجەم مافەكانیان.
249095_340067896095537_609416713_n
فێدراسیونی رێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی ئێران

5/3/1392ی هەتاوی





ڕێکه‌و 2013-05-24 11:20:26
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی