سه‌ره‌تای ئه‌و یاده به سرودی كوردم ئه‌من و دهقیهقهیێك بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له روحی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. پاشان په‌یامی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات له لایه‌ن به‌رێز كاك فوئادی جه‌عفه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی لاوان پێش كه‌ش كرا. له‌به‌شێك له په‌یامه‌كه‌ی ناوه‌ندی لاوان وێرای شیكردنه‌وه‌ی كێشه و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م خه‌باتی لاوان و هه‌وه‌رها بارودۆخی ناوچه‌یی و ئێران و كوردستان هاتبوو، بێ گومان ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له‌ماوه‌ی دووسالی رابردوودا سه‌ره‌رای كه‌م و كورییه‌كانی توانیویه‌تی كۆمه‌لێك كار و چالاكی به‌رچاو و ئه‌نجام بدات و له‌وان ده‌تواندرێ ئاماژه به به‌شداری چالاكانه‌ی ناوندی لاوانی خه‌بات له كۆنفرانسه‌كانی دووهه‌م و سێیه‌می لاوانی هه‌رچوارپارچه كوردستان بكه‌ین و هه‌روه‌ها به‌شداری له ده‌یان بۆنه و كۆبوونه‌وه و ریكخستنی سیمیناری جۆراوجۆر و دانانی مالپه‌ری سه‌ربه‌خۆی ئینته‌رنێتی بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی لاوانی كورد له كوردستانی ئێران له ریزی ئه‌و كارانه‌ن كه لاوانی خه‌بات به‌رێوه‌ی بردوون.
له‌دوای په‌یامه‌كه‌ی به‌رپرسی ناوه‌ند په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات له لایه‌ن به‌رێز خاتوو شیلان محه‌ممه‌دی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی سازمان پێش كه‌ش كرا. له‌په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ یادی دووهه‌م سالیادی پێكهاتنی ناوه‌ندی لاوان وێرای دووپات كردنه‌وه‌ی پشتیوانی سازمان له سه‌رجه‌م لاوانی كوردستان و لاوانی خه‌بات هاتوو: لاوی كورد هه‌روه‌ك رابردوو ده‌بێ له رێگه‌ی وه‌دی هێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی تێبكۆشێ و پاڵپشت و پشتیوانی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان بێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نایه كه له تێكۆشان بۆ دهسشتبهركردنی مافه‌كانی لاو غافڵ بمێنن و یه‌كیان بكرێته قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی تر. وریایی لاوی كورد ده‌خوازێ به هاوسه‌نگی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكات و له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی غافڵ نه‌بێ و هه‌وه‌رها ئه‌و راستیه‌ش فه‌رامۆش نه‌كات كه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆری ئاخوندی له‌سه‌ر كار بمێنێ ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا لاوان به‌ڵكو هیچ تاكێكی كۆمه‌ڵگا ناگه‌نه ئاسایش و خۆشی و هه‌ر بۆیه حزووری به‌رچاوی لاوان له خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و سیسته‌م و نیزامه له ئه‌ركه گرینگه‌كانی لاوان دێته ئه‌ژمار.
پاش پێ كه‌ش كردنی په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌ندی شیعرێك به‌و بۆنه‌وه له لایه‌ن یه‌كێك كاك خه‌لیلی یۆسفی پێشمه‌رگه‌ی سازمانه‌وه پێش كه‌ش كرا. له‌پاشاندا په‌یامی كومیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌بات له لایه‌ن خاتوو سوهه‌یبه گوڵنازی ئه‌ندامی كومیته‌ی ئافره‌تانه‌وه پێش كه‌ش كرا. له‌دوایین برَگهی رێورسهمهكه فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ره‌وشی لاوان و دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان پێش كه‌ش كرا. جێگه‌ی باسه لهناوئاخنی رێوره‌سمه‌كه چه‌ندین په‌خشان و شیعری سه‌رنجراكێش له لایه‌ن ئه‌ندامانی لاوانی خه‌باته‌وه پێش كه‌ش كرا. به‌شداربووانی رێورسهمهكه به شادی و هه‌ڵپه‌ركێ كۆتاییان به دووهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات هێنا.
