له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو ته‌نیا له پارێزگای كوردستان ٢٩ كرێكاری كورد گیانیان داوه
له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوییه‌وه هه‌تا كۆتایی مانگی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌و ساڵه، سه‌رجه‌م ٢٩ كرێكاری كورد ته‌نیا له ئوستانی كوردستان له رووداوی جۆراوجۆردا بوونه‌ته قوربانی. به‌پێی ئاماری تۆمار كرا‌و له ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ٥ كه‌سیان له رێگه‌ی هاتوچۆ كردن بۆسه‌ر كار یان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه له رووداوی هاتووچۆدا بوونه‌ته قوربانی و ٢٤ كه‌سیش كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی روداوی كاره‌وه گیانیان داوه. هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٧ی بانه‌مه‌ڕ به‌رپرسی ئیداره‌ی "ته‌عاون و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی"ی ئوستانی كوردستان له لێدوانێكدا به هه‌واڵده‌ریی كاری ئێران "ئیرنا"ی راگه‌یاندووه، كه‌له ماوه‌ی ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاویدا ٢٦ كرێكاری كورد به‌هۆی رووداوی كاره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٦٠%ی ئه‌و رووداوانه له پرۆژه‌كانی بنیاسازیدا هاتوونه‌ته ئاراوه. مسته‌فا باغبان له درێژه‌ی ئه‌و لێدوانه‌دا رایگه‌یاندووه، كه‌له ئوستانی كوردستاندا سه‌رجه‌م ٢٣٦ حاڵه‌ت رووداوی كار روویداوه كه‌له كۆی ئه‌و رێژه‌یه ١٤٩ حاڵه‌تیان له به‌شی بیناسازی هاتوونه‌ته ئاراوه و ٢٦ حاڵهتیشیاان مردنی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو كه ته‌نیا له شاری سنه‌دا ١٣٠ كه‌س تووشی رووداوی كار بوون. باغبان راشیگه‌یاندووه، به‌گشتی له ئوستانی كوردستاندا به‌هۆی رووداوی كاره‌وه ٢١ كرێكار تووشی نوقسانی هاتوون و ١٤ كرێكاری دیكه‌ش كه‌مئه‌ندام بوون.
ڕێکهو 2013-04-29 11:37:53
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )