له درێژه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه و له رۆژی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دیوانی كۆنفرانسه‌كه ٥ ته‌وه‌ری گرینگ سه‌باره‌ت به لاوان خرایه روو كه بریتی بوون له: روانینی لاوان بۆ شۆرِشی نه‌ته‌وه‌یی كورد و كاریگه‌رى شۆرِشى رۆژئاواى كوردستان له‌سه‌ر به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان، هۆكاری درووست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له ره‌وانگه ی لاوانه‌وه، داخوازییه‌كانی لاوان و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییان، و چى بكرێ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كاریگه‌رى رژیمه داگیركه‌ره‌كان له‌سه‌ر لاوان له كوردستان.
قسه و دیالوگ له‌سه‌ر ئه‌و ٥ ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه كارى یه‌كه‌م رۆژى كۆنفرانسه‌كه بوو كه به به‌شداری نیوه‌ی زیاتری ئه‌ندامانی ئه‌و كۆنفرانسه تاوتوێ كرا.
له رۆژی دووهه‌م و كۆتاییشدا كه سه‌عات ١٠ى به‌یانى ده‌ستى پێكرد، به لهبهرچاونگرتنى قسه‌كانى رۆژى یه‌كه‌م كۆنفرانس ٢٦ خاڵ وه‌ك خاڵه‌كانى ئه‌نجامى كۆنفرانس دیارى كران كه قسه و راگۆرینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خالانه بوو به به‌رگه‌ى كۆتایی كارى دووهه‌م رۆژى كۆنفرانس
دوای ووتووێژێكى تێر و ته‌سل و په‌سه‌ند كردنی ئه‌و خالانه كه له‌لایه‌ن لێژه‌ی بالای كۆنفرانسه‌كه و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لاوانی هه‌ر چوار پارچه ئاماده كرابوو، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداری كۆنفرانس په‌سه‌ند كرا و كۆنفرانس كۆتایی به كاره‌كانی كۆنفرانس هێنا.
جێگه‌ى باسه هه‌یئه‌تێكى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران یه‌كێك له به‌شداربووانى ئه‌و كۆنفرانسه بوو كه به شێوه‌یێكى چالاكانه به‌شداریى له برِگه وبه‌شه‌كانى كۆنفرانس هه‌بوو.
هه‌یئه‌تى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات بریتى بوون له :
فوئاد جه‌عفه‌رى به‌رپرسی ناوه‌ندى لاوان
كه‌ماڵ هادى ئه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندى لاوان
سمكۆ قوربانى ئه‌ندامى ناوه‌ندى لاوان
جه‌ماڵ عه‌لیپوور ئه‌ندامى ناوه‌ندى لاوان
مانى مه‌لیك محه‌ممه‌دى ئه‌ندامى ناوه‌ندى لاوان