بەشداریی ناوەندی لاوانی خەبات لە مەراسیمی كردنەوەی چوارەمین ڤیستیڤالی لاوی ساڵ 
سەرلە بەیانی رۆژی چوارشەمە رێكەوتی3ی بانەمەر كاتژمێر 10 لە هۆلی پێشەوا لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان مەراسیمی چوارەمین ڤیستیڤالی لاوی سال لە ژێر دروشمی (( لاوان سمبوولی داهێنانن)) بە ئامادەبوونی پارێزگاریی هەولێر و وەزیریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و هونەرمەندان دەستی بەكارەكانی خۆیی كرد .
لە سەرەتایی كردنەوەیی مەراسیمەكە لەلایەن وەزیری رۆشنبیری وتەیی بەخێرهاتن پێشكەش بەئامادەبوان كرا و جەختی لە سەر چۆنیەتی بەرێوەبردنی ڤیستیڤالەكە كرد و رایانگەیاند: خۆشبەختانە ئەم ساڵ زۆربەیی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها ناوچە دابراوەكان بەشداربوون كە لە 35 بواریی جۆراو جۆر وەك هونەریی و كۆمەلایەتی و سینەمایی و زانستی و میوزیك و وەرزشی و نیگاركێشی و هونەریی شێوەكاریی و كۆمەلەی مەدەنی . خەلاتیان پێشكەش دەكرێت لە كۆیی زیاتر لە 700 بەشداربوو ، بریار وایە ئەمڕۆ 5ی بانەمەر خەلات بەسەر سەركەوتوانی ئەو ڤیستیڤاڵە پێشكەش بكرێت
شەیانی باسە شاندێكی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران كە پێك هاتبوون لە بەرێزان كەمال هادی و ئارام سلێمانی ئەندامانی دەستەیی بەڕێوەبەری لەو رێورەسمەدا بەشداریان كرد.
ڕێکهو 2013-04-25 10:43:51
بهشی ( ئهدهب و هونهر )