جا كه وایه نازانم بۆچی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوه‌كی ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و داوه‌ی كه رژێمی ئێران بۆ وه‌دی هینانی ئامانجیكی شووم ناوییهتهوه. هه‌روه‌ك له راگه‌یاندنه‌كاندا بینیمان خاویرسۆلانا، به‌رپرسی پێشووی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا رایگه‌یاند كه سه‌عید جه‌لیلی به‌رێوه‌به‌ری شۆرای ئه‌منییه‌تی رژێم توانایی وتووێژی نییه و هه‌موو شتێك به‌ستراوه‌ته‌وه به رێبه‌ری رژێمی ئاخووندی و كه‌سی یه‌كه‌م خامنه‌ییه، هه‌روه‌ها دوایی شكست هێنانی هه‌شته‌مین ده‌وره‌ی وتووێژه‌كان له ئالماتی، هه‌واڵده‌ری ئاسۆشه‌یتد پرێس بلاوی كرده‌وه كه باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ته‌نیا یه‌ك ساڵ كاتی له‌به‌ر ده‌ست دا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخات كه ئایا دیپلۆماسی ده‌توانێت پێش به ده‌ستراگه‌یشتنی رژێم به چه‌كی ناوه‌كی بگرێت یان نه، به‌لام ئه‌وه جێگای سه‌ر سۆرمانه كه یۆكیا ئامانۆ پێش له ده‌ست پێی كردنی وتووێژه‌كانی ئالماتی رایگه‌یاندبوو كه ئاژانس به‌ڵگه‌ی له ده‌ستدایه كه رژێمی تاران به دوای چه‌كی ناوهكییهوهیه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و چه‌كه و هه‌روه‌ها گه‌ری سیمۆر و خاویر سۆلانا زۆر به روونی باسیان له شكستی وتووێژه‌كان كرد و رایانگه‌یاند كه وتووێژ و گه‌مارۆكان ناتوانن رێگر بن له به‌رده‌م راوه‌ستانی به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی رژێم و بینیشمان كه دوا به دوای شكستی ئه‌و وتووێژانه عه‌لائه‌دین برووجێردی سه‌رۆكی كومیسیونی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی مه‌جلیس له قسه‌كانی خۆی رایگه‌یاند كه وتووێژه‌كانی ئالماتی بۆ ئێمه گرنگیێكی تایبه‌تی نییه و ئه‌مه نۆهه‌مین ده‌وره‌ی وتووێژهكانه و ئیمه له‌م ماوه‌دا چاوه‌روانی ئاكامی وتووێژه‌كان نه‌بووین و كاری خۆمان درێژه پێداوه و شكست خوراوی ئه‌م یارییه ئه‌مریكا و هاوپهیمانهكانیانن. به باوه‌ری منیش برووجێردی راست ده‌كات چوونكوو ئێران له‌م وتووێژانه به ده‌ستكه‌وتی خۆی گه‌یشتووه به بروای كارناسانی رۆژئاوایش رۆژ به رۆژ له چه‌كی ناوه‌كی نزیك ده‌بێته‌وه و ئه‌مریكا و ولاتانی رۆژئاوایی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌مه‌ڕ كوریای باكوور كردیان خه‌رێكه بۆ ئێرانیش دووپات ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌یه ئێستا كوریای باكوور هه‌ره‌شه‌ی هێرشی ناوه‌كی ده‌كات و بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و چه‌ند ولاتێكی ناوچه‌كه. له نوێترین وتاری به‌رپرسانی رژێم له مه‌ڕ وتووێژه‌كان ده‌توانین ئاور له وته‌كانی سید مه‌حه‌مه‌د حجازی جێگری ستادی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بده‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت باس كردن له بژارده‌ی نیزامی و هه‌ره‌شه هیچ كاریگه‌ریێكی له‌سه‌ر ئێمه نییه و ئه‌وان له ناچاری روویان هێناوه‌ته وتووێژ كردن، جا كه وایه ئه‌گه‌ر ولاتانی جیهان ئه‌و هه‌ڵه‌یه له مه‌ڕ رژێمی تارانیش دووباره بكه‌نه‌وه شسكست خوراوی یه‌كه‌م ئه‌وانن. چوونكوو كاتێك كه رژێم ده‌ستی بگات به چه‌كی ناوه‌كی مه‌ترسی هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه.ویلیا‌م هێگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا دوای كۆتایی هاتنی وتووێژه‌كانی قه‌زاقستان رایگه‌یاند كه مه‌ودای نێوان ئێمه و رژێمی تاران له‌مه‌ڕ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی و گه‌یشتن به رێگه چارهێكی دیپلۆماسی زه‌وی تاكوو ئاسمانه، هه‌ر بۆیه تاكوو كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ودایه رژێمی تاران به ئاسانی چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌م دێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی رێگه چارهێكیتر نه‌دۆزنه‌وه.
روون و ئاشكرایه گه‌مه‌ی ووتووێژه ناوكهییهكان به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی لێ شین نابێته‌وه و ته‌نیا مهوداێكی زیاتر ده‌به‌خشێ به ده‌سه‌لاتدارانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی كه به چه‌كی ناوكه‌یی بگه‌ن و پاشانیش به بێ ترس و دڵه‌راوكێی جیهانی ئامانجه شوومه‌كانی هه‌ڵێنجراوی ئیدئۆلۆژییه دواكه‌وتووه‌كه‌یان به‌ره‌وپێش ببه‌ن و هه‌وه‌رها جیهان به‌ره‌و ركابه‌رییه‌كی ناوكه‌یی په‌ل كێش بكه‌ن كه تێیدا گرووپه مه‌ترسیداره‌كانی وه‌ك ئه‌لقاعیده‌ش ده‌ست كه‌وتنی ئه‌و چه‌كه‌یان به‌لاوه دژوار نه‌بێ. ته‌حریمه‌كان بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت و تا ئێستاش رژێم له‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی پاشه‌گه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه و بگره به زیاد كردنی سانترفیوژهكانی پیتاندنی ئۆران‌یۆم و په‌ره‌پێدان به دامه‌زراوه ناوه‌كییه‌كانی خۆی به‌ره‌وو ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوه‌كی هه‌نگاو ده‌نێت و به پێی ئاماره‌كان له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو رژێم رێژه‌ی سانترفیوژهكانی خۆی گه‌یاندووه‌ته ٦٠٠ سانترفیوژ. و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه رژێم به‌رده‌وام چالاكییه ناوه‌كییه‌كه‌ی په‌ره پێده‌دات وه‌ك چۆن سه‌رۆكی سازمانی ئینرژی ناوه‌كی رژێم به‌م تازهگییانه رایگه‌یاندووه كه ده‌یانه‌وێت ئۆرانیومی ٤٥ بۆ ٥٦ له‌سه‌د به‌رهه‌م بێنن، سه‌رجه‌می ئه‌و هه‌ڵویست و كردارانه‌ی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی بانگه‌شه بۆ كرده‌وه‌ی پێشبینی نه‌كراوی تر له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كات و به‌دڵنیاییه‌وه له ئه‌گه‌ری ررودانی هه‌ر حاڵه‌تێك تاوانباری سه‌ره‌كی ده‌سه‌تدارانی ملهوری ئاخوندین.
