له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا ٣ی لاوی كورد له‌ رووباره‌كان خنكاون t2.gstaticبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، له‌ رۆژی ٢٣ی خاكه‌ لێوه‌، شارۆمه‌ندێكی كورد خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌ ناوی مۆسلح بۆ مه‌له‌ كردن رۆیشتووه‌ته‌ به‌نداوی گاران و به‌ هۆی قووڵ بوونی ئه‌و به‌نداوه‌ و شاره‌زا نه‌بوون له‌ مه‌له‌ خنكاوه‌، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ لاوێكی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ ناوی دیاكۆ سوور له‌ تاڤگه‌ی شلماشی سه‌رده‌شت خنكاوه‌. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ لاوێكیتری شاری ماكۆ به‌ هۆی كه‌وتنه‌ ناو چۆمی زه‌نگبار خنكاوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسانی رژێم له‌ هیچ كام له‌م شوێنه‌ سه‌یاحییانه‌ رێنماییان بۆ شارۆمه‌ندان دانه‌ناوه‌
ڕێکه‌و 2013-04-17 01:55:46
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی