٢ كۆڵبه‌ری دیكه به‌ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كان بوونه قوربانیی
٢ كۆڵبه‌ری كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ورمێ به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران كوژراون و بریندار بوون. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٥ی خاكه‌لێوه له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژیی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران‌دا كۆڵبه‌رێك به‌ناوی " محه‌ممه‌د ساڵح په‌زیری" ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، كوڕی عه‌بدولكه‌ریم و خه‌ڵكی گوندی "جۆرنی"ی سه‌ربه ناوچه‌ی "محاڵ ده‌شت"ی ورمێ كوژراوه . هاوكات و له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا كۆڵبه‌رێكی دیكه به‌ناوی " محیه‌دین په‌زیری" ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، كوڕی ئه‌حمه‌د و خه‌ڵكی ئه‌و گونده به‌توندی بریندار بووه و بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ كراوه. ئه‌و كۆڵبه‌رانه له چیای "نه‌سره‌دین و له‌سه‌ر كانیی "مام بوزوو" خه‌ریكی پشوودان و چایی خواردنه‌وه بوون كه له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و له ئه‌نجامدا ئه‌و ٢ ئامۆزایه بوونه‌ته قوربانی.
ڕێکهو 2013-04-17 01:51:07
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )