ئاماری تەلاق لە نێوان تەمەنی ژێر 19 ساڵ تا 14 ساڵ 61jinliserareseyamobaylehatبە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، چالاكێكی مافی منداڵان رایگەیاند لە ساڵی 85 تاكوو ساڵی رابردوو 85 هەزار و 200 حاڵەتی تەلاق لە نێوان كەسانی ژێر 19 ساڵی ئێران رووی داوە كە 4000 حاڵەتیان لە نێوان منداڵانی ژێر 14 ساڵ بووە. فەرشید یەزدانی وتی، باروودۆخی پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی لە نێوان كچانی ژێر 14 ساڵ زۆر نابە جێیە و دەبێت بە یاسا پێكهێنانی ژیان لەو تەمەنەدا قەدەغە بكرێت، ناوباوو هەروەها وتی بە پێی مادەی یەكەمی پەیماننامەی جیهانی مافی منداڵان كە لە ئێرانیش قبووڵ كراوە بە هەر كەسێكی ژێر 18 ساڵ دەوترێت منداڵ.
ڕێکه‌و 2013-04-14 10:39:01
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی