کچێکی مێرمنداڵ لە شنۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری شنۆ دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژناسی هەواڵدەریی کوردپا: سەرلە ئێوارێی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە کچێک بەناوی " ک . م " کچی عەلی و دانیشتووی گەڕەکی "سەلیم ئاوا" لە نێو ماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە و لە ئەجامدا گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە، هۆکاری خۆ کوژیی ئەو کچەی کێشەی بنەماڵەیی راگەیاندووە.
ڕێکهو 2013-04-13 11:29:55
بهشی ( ههواڵهکان )