حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كان به‌ش كرینی نانی وشك ناكات
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری خانووی خه‌ڵك، نادر قازی‌پوور رایگه‌یاند، زیادكردنی حه‌قده‌ست بۆ كرێكاران له ئه‌مساڵ ٨٠ هه‌زار تمه‌نه و ده‌بێت ئه‌م پرسیاره له سه‌رۆك كۆمار بكرێت كه ئایا له بنه‌ماڵه یان خزمه‌كانی خۆت كه‌سێكی كرێكار هه‌یه تاكوو بزانی ئه‌م رێژه‌یه به‌شی كرینی نانی وشك و پهتاتهكهیان ناكات. ناوبراو به ئاماژه به وه‌زیری بیهداشت و ده‌رمان رایگه‌یاند كه ئاغای وه‌زیر هێشتا نه‌هاتووه‌ته سه‌ر كار نرخی ده‌رمان چه‌ندین به‌رانبه‌ر بووه، ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس به ئاماژه به پشت گوێ خستی گۆلی ورمێ وتی، به‌لێنی به‌رپرسان له‌مه‌ڕ زیندوو كردنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ تا ئێستا به جێ نه‌هاتووه و به داخه‌وه هه‌ر رۆژه شاهێدی له ناوچوونی جوانترین گۆلی ولات ده‌بین.
ڕێکهو 2013-04-11 11:04:01
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )