رژێمی تاران لە پلەی دووهەمی بەرێوەبردنی حوكمی ئێعدام لە جیهان edam-parchamبە پێی راپۆرتی رادیو فەرانسە، سازمانی لێبۆردنی نێونەتەوەیی لە نوێترین راپۆرتی خۆی لە مەڕ بەرێوە بردنی حوكمی ئێعدام، لە كەم بوونەوەی بەرێوە بردنی حوكمی ئێعدام لە جیهان خەبەری داوە و ئێران بە رێژەی 314 ئێعدام لە پلەی دووهەمی وڵاتانی بەرێوەبەری حوكمی ئێعدام لە جیهاندایە. و بە پێی ئەم راپۆرتی وڵاتی چین لە پلەی یەكەمدایە. هەروەها ئەم سازمانە رایگەیاندووە كە رێژەی واقعی ئێعدام لە ئێران زۆر زیاتر لەو رێژەیە كە لە لایەن بەرپرسانی رژێمەوە راگەێندراوە.
ڕێکه‌و 2013-04-10 11:06:58
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی