خوێنکارێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ئاستی جیهاندا پلەی یەکەمی بەرنامەنووسیی کۆمپیوتێری بۆ خۆی مسۆگەر کرد. بەپێی راپۆرتی بەشی راگەیاندنی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری جوانڕۆ، "سۆران سەلیمیان" تەمەن ١٨ ساڵ و خوێندکاری قۆناغی پێش دانیشگاهی لە زانکۆی "ئەدیب"ی ئەو شارە لە رکابەریی بەرنامەنووسیی کۆمپیوتێردا کە لە شاری فرانکفۆرتی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو لە ئاستی جیهاندا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
پێشتریش لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویدا لە رکابەرییە ئوستانیەکانی رۆژئاوای ئێران، توانیبووی پلەی یەکەمی لە بواری بەکارهێنانی نەرماڵەی کۆپیوتێردا بەدەست بێنێت.
هەروەها لە رکابەرییە جیهانییەکاندا کە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەچوو، پلەی دووەمی جیهانی و بوورسیەی زانکۆی هارواردی ئامریکای بەدەست هێنابوو.
ڕێکه‌و 2013-04-08 11:19:09
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی