بانترین رێژەی ئێعدام لە 15 ساڵی رابردوو t0.gstaticبە پێی ئاخرین راپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤ لە ئێران، رێژەی ئێعدامەكان لە سالی 2012 زۆرترین رێژەی ئێعدام بووە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوو و ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەگەری ئەوە هەیە كە رێژەێكی زۆری ئێعدامی نهێنی و رانەگەێندراوو ببێت. بە پێی ئەم راپۆرتە لانیكەم 580 كەس لە ساڵی 2012 لە ئێران ئێعدام كراون كە 294 حاڵەتی( 51 ) لەسەدی لە لایەن سەرچاوە خەبەرییەكانی فەرمی رژێم راگەێندراوە، 286 حاڵەتیش لە لایەن سەرچاوە غەیرە فەرمییەكانەوە راگەێندراوە. جێگەی باسە كە تەنیا 85 حاڵەت لە 325 حاڵەت ئێعدامی نهێنی زیندانی وەكێڵ ئاوا لە راپۆرتی ساڵی 2012 هاتووە. لە كۆی ئەم ئێعدامانە 60 لەسەدیان لە بەر چاوی گشتی بووە و لانیكەم 27 شارۆمەندی ئەفغانی و شارۆمەندێكی پاكستانی لە ساڵی 2012 ئێعدام كراون و هەروەها لانیكەم 9 ژن لەو ساڵەدا ئێعدام كراون.
ڕێکه‌و 2013-04-08 10:59:08
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی