لە ساڵی رابردوودا لەهەر رۆژێکدا ١١ تووشبوو بە مادەی سڕکەر لە ئیران گیانیان لەدەست داوە
بەپێی ئەو ئامارە بە شێوەی نێونجی لە هەر رۆژێکدا١١موعتاد لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.

هەرلەو پێوەندییەدا محەممەد عەلی جەعفەر نژاد كارناسی بواری مادە سڕكەرەكان بە هەواڵدەریی "مهر"ی راگەیاندبوو، بەكارهێنانی مادەی شیشە بە شێوەیەكی بەرچاو لە ئێران رووی لە زیاد بوون كردووە و هەتا دوو ساڵی دیكە نزیك بە ٨٠% لە بەكارهێنەرانی ئەو مادەییە دەبنە قوربانیی.

جەعفەر نژاد ئاشكراشی كردبوو، لەسەرەتادا نرخی یەک کیلۆ مادەی شیشە ٨٠ میلیۆن تمەن بوو كە چی ئێستا نرخی ئەو مادەیە لە وڵاتی ئێران ٢ میلیۆن تمەنە.

كوردستانی ئێرانیش لەو قەیرانە بێبەش نەبووە و لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ١٦٩ كەس بە هۆی ئیعتیادەوە گیانیان لەدەست داوە.
f544fdbdaffcd87d03367e285ae631bb_w300

ڕێکه‌و 2013-04-04 10:42:05
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی