روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی ریفی دیمه‌شق، ته‌رمی 11 كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی كوژراون و پێكهاتوون له هه‌شت ژن و سێ پیاو، هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیشی تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی ئه‌و سزا مه‌یدانییه.
هاوكات ئاژانسی (سانا)ی سه‌ربه رژێمی سوریا، ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی دایه‌پاڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و به‌وته‌ی ئاژانسه‌كه به ده‌ستی "تیرۆرستان" كوژراون.
له تۆمه‌تباركردنێكی دیكه‌شدا، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای سوریا به‌رپرسیارێتیی گڕگرتنی بیره نه‌وته‌كانی پارێزگای دیرئهلزور-ی خۆرهه‌ڵاتی سوریایان خسته ئه‌ستۆی یه‌كتر و دووباره ئاژانسی (سانا)ی زمانحاڵی رژێم سوپای ئازادی تۆمه‌تباركرد به سووتانی سێ بیره نه‌وت و شه‌ش بیری دیكه له ماوه‌ی رابردوودا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌ی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، وێرانكردنی ئه‌و بیره‌نه‌وتانه، زیانی له‌ده‌ستچوونی پێنج هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و 52 هه‌زار مه‌تر دووجا غازی سرووشتی له سوریا ده‌دات.
به‌ڵام دانیشتووانی شاری دیرئهلزور به ئاژانسی سكای نیوز-یان راگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی شه‌ڕوپێكدادان، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌چه‌ند كێڵگه‌یه‌ی ئه‌و شاره به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و شاره بۆ گفتوگۆی به‌رده‌وامدان تا رێگه به رۆیشتنی نه‌وت بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی رژێم بده‌ن.
