به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی قودس-ی عه‌ره‌بی، ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی میسر چاودێریی وردی ئه‌و داوایه‌ی كردووه، كه رێكخراوی جیهانیی ژنانی میسر له ئه‌وروپا ئاراسته‌ی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه تیایدا داوایكردووه هه‌نگاوی به‌په‌له بنێت بۆ راگرتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی كچانی سوریا له‌گه‌ڵ گه‌نجانی میسر و روونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كچانه میوانی خاكی میسرن و ناكرێت به‌و جۆره قۆرغ بكرێن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، بڕی تێچوونی هاوسه‌رگیریی گه‌نجێكی میسری له‌گه‌ڵ كچه په‌نابه‌رێكی سوریدا، ته‌نها 500 جونه‌ی میسرییه كه ناكاته 90 دۆلاری ئه‌مریكایی و له‌ماوه‌ی ساڵێكیشدا 12 هه‌زار حاڵه‌تی له‌وجۆره له شاره‌كانی قاهیره‌ی نوێ و شه‌شی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌سكه‌نده‌ریه و چه‌ند شوێنێكی دیكه روویانداوه.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی میسر داوای پشتیوانیی له هه‌ردوو وه‌زیری داد و ناوخۆی میسر كرد تا رێگه له‌و جۆره زه‌واجه بگیرێ و ره‌وشی گوزه‌رانی خراپی كچانی سوریا به‌و جۆره قۆرغ نه‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته ناڕه‌سمییه‌كان، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له وڵاتی میسر‌و له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له 15ی ئازاری 2011، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 60- 70 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام نووسینگه‌ی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئامارێكی جیاوازی هه‌یه و به‌پێی ئه‌و نووسینگه‌یه ته‌نها 20 هه‌زار و 265 په‌نابه‌ری سوری له خاكی میسردان.