خوێندکارێکی کوردی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ‌وڵاتی به‌جێ هێشت
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌والده‌ریی کوردپا، به‌رپرسانی حیراسه‌تی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌خوێندکارانی کوردی ئه‌و زانکۆیه‌کردووه‌که‌ئه‌گه‌ر هاوکاریی هێزه‌ئیتلاعاتییه‌کانی رژێمی ئێران  نه‌که‌ن به‌ره‌ورووی ده‌رکران و ده‌ستبه‌سه‌ر کران ده‌بنه‌وه‌.

به‌رپرسانی حیراسه‌تی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ هه‌تا ئێسته‌چه‌ندین خوێندکاری کوردی ئه‌م زانکۆیه‌یان به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌کوردییه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی ئێران، تاوانبار کردووه‌.

ئومید عه‌بدی

ئه‌مه‌له‌حاڵێک دایه‌که‌خوێندکارانی کوردی ئه‌م زانکۆیه‌وێڕای ره‌تکرنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه‌، ئه‌و کاره‌یان به‌پیلانی به‌رپرسانی زانکۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌منیه‌تی تر کردن و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی چالاکیی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی کوردستان له‌قه‌ڵه‌م داوه‌.

گوشاری حیراسه‌تی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ‌هه‌تا ئێسته‌بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌چه‌ندین خوێندکاری کورد ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵبگرن که‌ده‌توانین ئاماژه‌به‌ ئومید عه‌بدی خوێندکاری رشته‌ی فیزیکی هه‌سته‌یی ئه‌م زانکۆیه‌بکه‌ین.

ئه‌م خوێندکاره‌کورده‌دواتر ناچار بوو ولات به‌جێ بهێڵێت و ئێسته‌له‌یه‌کێک له‌وڵاتانی دراوسێی ئێران دا نیشته‌جێیه‌.
11796

ڕێکه‌و 2013-03-30 11:08:03
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی