لاوێكی کورد بە ٦ مانگ زیندان حوکم درا 11771لاوێكی خەڵکی گوندی "گەلێن"ی سەربە ناوچەی "ژاوەرۆ"ی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، ٦ مانگ زیندانی تەعزیریی بۆ بڕایەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا هاولاتیەك بەناوی "ئێقباڵ رەحمەتی" تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی "عەبدول" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. ئێقباڵ رەحمەتی هەنووکە لە زیندانی "دیزڵ ئاباد"ی شاری کرماشان ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تاوان و هۆکاری زیندانی کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە نەزانراوە.
ڕێکه‌و 2013-03-28 11:38:55
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی