ژنێک لە پیرانشار کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا
بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە ژنێک بەناوی "نەسرین" تەمەن ٣٨ ساڵ بەهۆیەکی ناڕوون لە ماڵی خۆیان دەستی داوەتە خۆکووژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

نەسرین هاوسەری "عەبدوڵقادر داسە" و خاوەنی ٣ منداڵ بووە.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە تووشی نەخۆشی خەمۆکی هاتبوو، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو نەزانراوە.
7220e806820273c2555322a137048705_w300

ڕێکه‌و 2013-03-27 11:22:05
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی