هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردەوە، مێرمنداڵیکی تەمەن ١٦ ساڵ بەهۆی تەقینەوەیەک لە ماڵی

خۆیاندا لە شاری ورمێ بە توندی بریندار و پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە جۆری ئەو مادە تەقەمەنیە و هۆکاری ئەو تەقینەوەیە رانەگەیەندراوە.
لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە، کە زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بەهۆی ئاور کردنەوەی سەری ساڵ بەتوندی بریندار بوون.