لە بەربەری نەورۆزدا یەگانی تایبەتی رەوانەی شاری سنە کرا
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمرۆ ٢٩ی رەشەمە هێزە لیباس شەخسییەکان و یەگانی تایبەتیی حکوومتی ئیسلامیی ئێران، سەرجەم شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری سنەیان تەنیوە و نێو شاری سنەیان وەک پادگانی نیزامی لێکردووە.

پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی بەرچاو لەهێزی تایبەت لە نێو شاری سنە جێگیر کراون و هەنووکە شاری سنە بەتەواوەی لە حاڵەتی حکوومت نیزامی دایە.

شاری سنە نزیک بە نیو میلیۆن کەس حەشیمەتی هەیە و نزیک بە تەوای دانیشتوانی ئەو شارە، هاوڵاتیانی کورد پێکی دێنن.




رژێمی  ئێران لە چەندین حەفتە پێش ئێستاوە بە بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی و مەدەنیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکان لە هەوڵی رێگرتن لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی نەورۆز دایە.

لە ماوەی ١ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٦٠ هاووڵاتیی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژێمی  ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هەندێکیان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراون.

هەر لەو پەیوەندییەدا فەرماندەی هێزی ئینتزامی و بەرپرسانی ئەمنیەتی لە شارەکانی مەریوان، پیرانشار، بۆکان، پاوە، سەردەشت، نەغەدە، ماکۆ، سەڵماس و سایین قەڵا لەمەڕ بەڕێوەبردنی هەر جۆرە رێوڕەسمێک بەبۆنەی نەورۆزەوە هەرەشەیان لە هاووڵاتیان کردبوو.
d81641e78d268593bff594f19b1f155a_w300

ڕێکه‌و 2013-03-19 11:19:53
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی