ئه‌مڕۆ(سێشه‌ممه 19 ئازار) رۆژنامه‌ی"ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، ژنێكی ته‌مه‌ن"32ساڵ" له شاری ئه‌گرا_ی هیندستان، له ترسی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی نه‌كرێته سه‌ر، له په‌نجه‌ره‌ی هوتێلێكهوه خۆی فڕیده‌داته خواره‌وه و ئێستاش له ژێر چاودێری پۆلیسدایه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به ناوی ژنه‌كه نه‌كردووه،به‌ڵام نوسیویه‌تی: "رووداوه‌كه له كاتژمێری چواری سه‌ر له به‌یانی بووه، كه دوو كه‌س هاتوونه‌ته ژووره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و ژنه ره‌تیكردۆته‌وه و خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه".
هه‌روه‌ها ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و ژنه له نهۆمی یه‌كه‌مه‌وه خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی"ئه‌سۆشێتید پرێس"ی ئه‌مریكی، له نهۆمی سێیه‌مه‌وه خۆی فڕێداوه.
له‌و باره‌ییه‌وه به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌ی ئه‌گرا راگه‌یاندووه، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و هوتێله پێشتر داوای له‌و ژنه كردبوو "مه‌ساجی" بۆ بكات، به‌ڵام رهیكردۆتهوه، بۆیه له دره‌نگانێكی شه‌ودا به یاوه‌ری كه‌سێكی دیكه هاتوونه‌ته ژووره‌كه‌ی، هه‌نووكه ئه‌و كه‌سانه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.
ئه‌م رووداوه له دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵ كراییه سه‌ر ژنه گه‌شتیارێكی سویسری.