پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی 25مین ساڵرۆژی كیمیا بارانكردنی هەڵبجە
بەداخەوە لە رۆژی شەممە رێكەوتی 16ـ3 ـ 1988 كاتژمێر 11:30 دەقیقەی پێش نیوەرۆ رژێمی گۆربەگۆری بەعس كیمیابارانی شاری خۆشەویستی هەلەبجەی كرد و بەهەزاران منداڵ و ژن و لاو و پیریان شەهید و بریندار كرد و ئەوانەی كە ئێستا لە كارەساتەكە دەربازیان بووە لەحالەتێكی دەروونی خراپدان . بە بیستنی كیمیابارانكردنی هەڵبجە بە جارێك خەم و پەژارە هەموو تاكێكی بەویژدان و نیشتمان پەروەری تاساند.
ئەگەر چی 25 ساڵ بەسەر تێپەربوونی ئەم كارەساتە دڵتەزێندا تێدەپەرێت بەلام پانتایی ئەو جینایەتە وای كردووە زام و ئازارەكانی هێشتا لەبیر نەكرێن و ساڵ بەدوای ساڵ ئەم زامە لە سەر جەستەی میللەتی كورد نوێ دەبێتەوە.
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەم بۆنەوەیە درود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بەگشتی وشاری هەلبجە بەتایبەتی دەنێرین و هیوادارین برینداران بەزووترین كات چارەسەر بكرێن و ئاورێكی جیدی لە كەس و كاری قوربانیان بدرێتەوە.
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
دەستەی بەرێوەبەری
26 ی ڕشەمەی 1391
ڕێکهو 2013-03-16 10:27:08
بهشی ( ئهدهب و هونهر )