رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یندراوی قه‌ده‌غه‌بوونی توندوتیژی دژی ژنانی په‌سه‌ند كرد Violence-Against-Women-Ken-White1وه‌لاتانی موسڵمان و رۆژئاوایی راگه‌ێنداروێكی نوێیان له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند كرد كه‌ به‌ پێی ئه‌و دژی توندوتیژی ژنان و كچان به‌به‌ركانێ ده‌كرێ. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان ئه‌و راگه‌ێندراوه‌ به‌ كۆی ده‌نگی كومیسیۆنی سازمانی نه‌ته‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ژنان په‌سه‌ند كراوه‌. ئه‌و راگه‌ێندراوه‌ ده‌ڵێ توندوتیژی دژی ژنان نابێ به‌ پێی هیچ داب و نه‌ریت و تێبینیه‌كی مه‌زه‌هه‌بی فه‌رامۆش بكرێ. واتیكان، ئێران و روسیه‌ له‌و وه‌لاتانه‌ن كه‌ ده‌نگی موسبه‌تیان به‌و گه‌لاڵه‌یه‌ داوه‌. میسر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و راگه‌ێندراوه‌ ده‌بێته‌ هۆی رووخانی كۆمه‌ڵگا.
ڕێکه‌و 2013-03-16 10:11:29
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی