ته‌مه‌نی ئیعتیاد له ئێران گه‌یشتووه‌ته ١٠ ساڵیی
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری حكومه‌تی مێهر، كارناسێكی پێشگیری له ئێعتیاد رایگه‌یاند، ته‌مه‌نی به كارهێنه‌رانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته ١٠ ساڵی و ئه‌مه ده‌توانێت مه‌ترسیێكی گه‌وره بێت بۆ نه‌وه‌ی لاوان، مه‌حه‌مه‌د دیهقان وتی، له ساڵی ٨٤ دوو له‌سه‌ر سێی ماده‌ی به‌كارهێنراو له ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌هات، به‌لام ئێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و مه‌واده له ناوخۆی ئێران درووست ده‌كرێت و نیوه‌ی تووشبووانی ئێمی كراك و هێرۆئین به كار ده‌هێنن، دێهقان وتی، له ئێستادا یه‌ك میلیون مۆعتاد له ئێران بوونی هه‌یه كه هه‌ر دوو كاتژمێر مۆعتادێك ده‌مرێت.
ڕێکهو 2013-03-15 13:04:40
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )