کچە خوێندکارێک لە کرماشان پاش ئازاد کران لە زیندان خۆی کوشت
بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کچە خوێندکارێک بەناوی "حەنانە فەرهادی" خەڵکی شاری "شاه ئابادی غەرب"ی سەربە ئوستانی کرماشان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشەی لە بنەماڵەی ئەو کچە خوێندکارە کردبوو کە نابێ هەواڵی ئەو کارەساتە بە مێدیاکان رابگەیەنن.

ئەو کچە ماوەیەک پێش ئیستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەهۆکارێکی ناڕوون دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە زیندان ئازاد کرابوو.

هەنانە فەرهادی خوێندکاری "فەوقە لیسانس" (ماستەر)ی رشتەی زانستە سیاسییەکان بوو کە چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆیەکی نادیار بەچەکی "تاپڕ" کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.
a0b1acb72c77221da02792be109dcdbd_w300_h180_sc

ڕێکه‌و 2013-03-14 12:04:26
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی