ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ی ئازار) به‌پێی هه‌واڵێكی (بی بی سی)، رێكخراوی "منداڵان رزگاربكه‌ن"، كه بنكهكهی له وڵاتی به‌ریتانیایه، له راپۆرتێكیدا به ناونیشانی "منداڵ له‌ناو ئاگردا" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: منداڵانی سوریا وه‌كو پاسه‌وان و هه‌واڵده‌ر و جه‌نگاوه‌ر هه‌روه‌ها له هه‌ندێ شوێنیش‌دا وه‌كو په‌رژینی مرۆیی به‌كار ده‌هێنرێت.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی كه‌مترین كاتدا پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه، به نیو ملیۆن منداڵ خه‌مڵێنراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ململانێیه بازنه‌ییه‌ی كه سوریای گرتووه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: لێكۆڵه‌ره‌وانی توركیا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، سێ منداڵ له كۆی چوار منداڵ، ئازیزانیان له ده‌ستداوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵ له بارودۆخێكی نامرۆییدا ده‌ژین و زۆربه‌شیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی نه‌خۆشیدان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی چاودێریی ته‌ندروستییه‌وه.