چالاکێکی خوێندکاری لە مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا 
ئەو چالاکە خوێندکارییە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دوایین جار رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ هاوڕێ لەگەڵ "عەلی تاسە" دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە دەستبەسەری دابوو و دواتر بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
ئازەر تاهیرئابادی و عوبەید زارعی
لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژ پێش ئیستا "ئازەر تاهیرئابادی" رۆژنامەنووس هاوکاری حەفتەنامەی "غەرب" و ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، لەلایەن دەفتەری پەیگیریی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری تارانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
ئەو چالاکە فەرهەنگییەی خەڵکی شاری "کەنگاوەر"ی سەربە ئوستانی کرماشان و بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها نووسینی وتار بۆ رۆژنامە و ماڵپەڕەکان، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هۆشداری پێدرابوو.
ڕێکهو 2013-03-10 10:36:41
بهشی ( ئهدهب و هونهر )