ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە ناوچەی سەوڵاوا کوژرا بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٨ی رەشەممە ژنێک بەناوی "زەعفەران محەممەدی" لەلایەن باوکی خۆیەوە کوژرا.
ئەو ژنە خاوەنی ٥ منداڵ و خەڵکی گوندی "هەزار خانی"ی سەربە شاری سەوڵاوا بووە کە بەدەستی باوکی خۆی بەناوی "عەبدوڵڵا" خنکێندراوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاندووە، کە ئەو ژنە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کە لەگەڵ مێردەکەی بوویەتی، گەڕابوویەوە ماڵی باوکی و لە ئەنجامدا بە دەستی باوکی خۆی خنکاوە.11464


ڕێکه‌و 2013-03-09 09:36:40
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی