چوار خۆێندكاری به‌هایی له‌ شوێنی خوێندنیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران sheikhbahaiبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری هێرانا، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌ حوكمی ئیداره‌ی راهێنان و بارهێنانی شاری سمنانه‌وه‌ رۆیشتنه‌ ده‌بیرستانی به‌هه‌شتی و ئه‌میر كه‌بیری سمنان و چوار خوێندكاری به‌هایی ئه‌و خوێندنگانه‌یان به‌ ناوه‌كانی سینا فه‌ناییان، ئارمین ئه‌لاوێردی، رامین ئه‌میری و یۆنس خانجانی له‌ كلاسی ده‌رسه‌كه‌یان هێنراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ستادی هه‌واڵگری ئیتلاعات و له‌وی به‌ دانی به‌ڵین و وه‌عد داوایان لێ كردوون كه‌ له‌ ناو به‌هاییه‌كاندا سیخۆرییان بۆ بكه‌ن. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ دوای چه‌ند كاتژمێر ئازاد كراون.
ڕێکه‌و 2013-03-07 10:40:03
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی