مامۆستایه‌كی ئایینی له پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا . به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٢ی ره‌شه‌ممه مامۆستایه‌كی ئایینی به‌ناوی "عوسمان ئاژ" پێشنوێژی گوندی "گرده‌بن"ی سه‌ربه شاری پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. كه‌سانی ئاگادار رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و مامۆستایه له نوێژی هه‌ینیدا باسی نه‌ته‌وه‌یی كردووه و به‌وهۆیه‌وه له‌لایه‌ن هیزه ئیتلاعاتییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری "ورمێ" راگوێزراوه.مامۆستا عوسمان ئاژ ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵ، خاوه‌ن ژن و ٢ منداڵ و دانیشتووی گوندی "گرده‌بن"ی ناوچه‌ی "لاجان"ی سه‌ربه شاری پیرانشاره. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا مامۆستا سه‌لام گوڵنه‌واز پێشنوێژی مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كی "شێوه برایم"ی شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی ئه‌ندامه‌تی له "مه‌كته‌بی قورئان و په‌یڕه‌وی له ئه‌حمه‌دی موفتیزاده" بانگهێشتی دادگای رۆحانیه‌تی شاری ته‌ورێز كرابوو.
ڕێکهو 2013-03-04 10:14:34
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )