چوار خوێندكاری زیندانی له‌ مه‌ریوان به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كران 3189-0به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری موكریان، چوار خوێندكاری كوردی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوه‌كانی داوود قه‌سیمی، سۆران دانشوه‌ر، مه‌حه‌مه‌د كۆنه‌پۆشی و سامان مه‌حموودی دوای تێپه‌راندنی ٣٢ رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون، ئه‌مرۆ به‌ دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كران. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ ئه‌م چوار خوێندكاره‌ له‌ چالاكانی خۆێندكاری شاری مه‌ریوان بوون كه‌ رۆژی ١٠ی رێبه‌ندان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و رۆژی ١٠ی ره‌شه‌مه‌ گوێزرانه‌وه‌ بۆ زیندانی مه‌ریوان.
ڕێکه‌و 2013-03-02 10:58:48
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی